ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: دوو ڕۆژی ڕابردوو ئەمیر دەریاوان شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند: کۆپاپۆڕی جەماران دوای 16 ساڵ چالاکی، بە بەرز کردنەەوەی تواناییەکان و بەڕۆژ کردنەوەی نوێ، ئێستا لە ئەقیانووسەکانە و بەرەو ڕووداوێکی نێودەوڵەتی و بەشداری لە مانۆڕێکی گەورە کەوتەڕێ. ناوبراو جەختی کرد کە ئەو کۆپاپۆڕە لە سەر ڕێگای خۆی پاسەوانی لە پاۆڕەکانی تر دەکات و لە بەندری چەند وڵات دەوەستێت تا پەیامی ئاشتی، دۆستایەتی و فەرهەنگی ئێرانی و ئیسلامی بە جیهان بگەیێنێت.

لە خەونەوە هەتا ڕاستی؛ گەڕانەوەی ئێران بۆ نێو سازێنەرەکانی کۆپاپۆڕ دوای چەند سەد ساڵ
دوا جارێک کە ئێران بە شێوەی سەربەخۆ سەرئاوگەڕێکی گەورەی چێ کردبوو، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەویە و پاپۆڕە گەورەکانی گوراب و غەراب لە کەنداوی فارس. دوای ئەوە، بۆ زیاتر لە سێ سەد ساڵ، ئێران تەنیا هاوردەکار و بەکارهێنەری سەرئاوگەڕی ڕەزمی بوو.
پڕۆژەی " شەپۆل " لە ناوەڕاستەکانی دەیەکانی 1380 دەستی پێکرد تا ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە. کۆپاپۆڕی جەماران بە ژمارەی لاشەی 76 لە ساڵی 1388 بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی تەڤلی هێزی دەریایی ئەرتەش کرا و ئێرانی بە شێوەی فەرمی لە پاڵ کەمتر لە 15 وڵاتی خاوەن توانی داڕشتن و چێ کردنی کۆپاپۆڕ دانا. جەماران نەک هەر سەرئاوگەڕێک بەڵکوو دەسپێکەری چەرخەیەکی تەواو خۆجەیی بوو: داڕشتن، چێ کردن، تاقی کردنەوە، بەکارهێنان، نۆژەن کردنەوە و بەرز کردنەوەی بەردەوامی ئاست.
بەرز کردنەوەی ئاستی توان لە ساڵی 1404؛ جەمارانی نوێ، پێنج ئەوەندە بەهێزتر لە جەمارانی 1388
لە قسەکانی ئەمیر ئێرانی خاڵێکی زۆر گرینگی دیکە هەبوو ئەویش بەرز کردنەوەی ئاستی کۆپاپۆڕی جەماران بوو. بەرز کردنەوەی ئاستی ئەو کۆپاپۆڕە لە ئەم دواییەدا یەکێک لە پێچراوترین پڕۆژەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش تا بە ئەمڕۆ بووە. سەرچاوە فەرمیەکان و وێنە بڵاو کراوەکان نیشانی دەدات کە سەرجەم سیستەمە سەرەکیەکانی سەرئاوگەڕ گۆڕانی بنەڕەتیان بەسەردا هاتووە:
ڕادار و هەستپێکەر: جێگیر کردنی ڕادارە کۆنەکان لەگەڵ ڕاداری پێشکەوتووی ئێران بریتی لە سیستەمی باوەڕ یان چاوی هەڵۆ، بەرز کردنەوەی مەودای دۆزینەوەی ئاسمانی بۆ زیاتر لە 200 کیلۆەمتر و توانایی لێک کردنەوەی ئامانجی بچووک و خێرا.
بەرگری ئاسمانی: بەرز کردنەوەی بنەڕەتی بە دانانی جۆری نوێتری پەدافەندی مامناوەندی ڕاست پێو بە مەودای بڕینی 50 بۆ 120 کیلۆمەتر.
چەکی دژە پاپۆڕی: جێگیر کردنەوەی مووشەکی نوور و قادر بە جۆرەکانی درێژ پێوتری قەدیر یان مووشەکەکانی کرووزی دژە پاپۆڕی نوێ (مودای 300+ کیلۆمەتر) و ئەگەری دانانی لانچری ڕاست.
شەڕی ئەلکترۆنیک: دانانی نەوەی نوێی سیستەمی بشێونکە، فریودەر و دەزگای هۆشداریی ڕاداری کە جەمارانی هەمبەر مووشەکە پێشکەوتووە دژە پاپۆڕەکان پتەوتر دەکاتەوە.
سەقامگیری: بەرز کردنەوەی ئاستی ماتۆڕەکان،بەرز کردنەوەی ژمارەی پاشەکەوتی سووتەمەنی و ئاوی شیرین و بەرز کردنەوەی ئاستی سیستەمی کۆنترۆڵی خەسار بۆ ڕاسپاردەکانی 60 ڕۆژە بە بێ لۆجستیکی کەناراوی.
دەریاوان ئێرانی ئەو بەرز کردنەوانەی چەندین ئەوەندەی توانی ڕەزمی وەسف کردووە و وتوویە جەماران ئەمڕۆ لانیکەم پێنج ئەوەندە بەهێزتر لە ڕۆژی یەکەمە.

پێشینەی ئۆپراسیۆنیی 16 ساڵەی جەماران
ئێستا کە دوای 16 ساڵ ڕاسپاردەی نوێی جەماران دەستی پێکردووە باشتر وایە ئاوڕێک لە پێشینەی ئۆپراسیۆنیی بدەینەوە.
پاسەوانی کردنی زیاتر لە 4500 پاپۆڕی بازرگانی و نەوتهەڵگری ئێرانی لە کەنداوی عەدەن و بابولمەندەب
بەشداری چالاک لە ڕێژەی زۆر لە کۆپاپۆڕی نێردراو بۆ ئاوە ئازادەکان
بەرەنگار بوونەوەی سەرکەوتووی دەیان هێرشی دزی دەریایی و سەرئاوگەڕی خۆکوژ
بەشداری لە مانۆڕی گەورەی ویلایەت، زولفەقار و مانۆڕە هاوبەشەکانی ڕووسیا و چین
ڕزگار کردنری خزمەتکاری چەندین پاپۆڕی دەرەکی لە ئوقیانووسی هیند
ڕاسپاردەی نوێ: لە کەنداوی فارسەوە هەتا دڵی ئوقیانووسەکان
جەماران ئێستا کە ئوقیانووسی هیندە و بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی:
بەشداری دەکات لە مانۆڕی گەورەی نێودەوڵەتی
پاسەوانی کردنی کاروانی بازرگانی لە ڕێگا مەترسیدارەکان
وەستان لە بەندەری چەند وڵات بۆ نمایش کردنی ئاڵا و دیپلۆماسی دەریایی
تاقی کردنەوەی کردەیی سەرجەم سیستەمە پێشکەوتووەکان لە ئاستی ڕاستەقینەی ئوقیانووسی
جەماران بەس پاپۆڕشکێنێک نییە
جەماران ئەمڕۆ سیمبولی پێشگەییشتنی تەواوی پیشەی بەرگری دەریاییە؛ وڵاتێک کە نەک هەر کۆپاپۆڕ چێ دەکات بەڵکوو دوای 16 ساڵ دووبارە نوێی دەکاتەوە و بە توانی چەند ئەوەندەییەوە دەینێرێتەوە ئوقیانووسەکان. هەر ئەو جۆرە کە دەریاوان ئێرانی وتی: ئەو کۆپاپۆڕە بەس بۆ بەرگری لە سنوورە ئاویەکان نییە؛ بۆ پارێزوانی لە بەرژەوەندی و ئاسایشی ئابووری ئێران لە دوورترین شوێنەکانی گۆی زەوی چێ کراوە.
Your Comment